Qader Kaban – Shami Shawan

Qader Kaban

قادر کابان – ئەی شەمی شەوان

ئەی شەمی شەوان
وتنی: قادر کابان

ئەی شەمی شەوان ئەی شەمی شەوان
ھەی شەمی بەشەوق چل چرای شەوان
ھەی ژیانی من ھەی ڕۆحی ڕەوان
ھەی گلێنەکەی دیدەی بێ خەوان

ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕووناکایی ڕەشماڵانی جاف
ھەی من پەروانەی پەڕ سوتاوی تۆ
ھەی من گیرۆدەی زوڵفی خاوی تۆ

تۆ جارێ نایەی بۆ سەر وەختی من
گوێ نادەی بە ئاە، زامی سەختی من
ناپرسیت ئاخۆ من بۆ تۆ چۆنم
بێ باکی لە تین قرچەی دەروونم

بێ مروەتیت کرد ھەی شەم دەربارەم
من بۆ تۆ قەیسی سیا ستارەم
ھەوای کوێستانت وا بۆ بووەوە
حەیفت کرد منت لەبیر چووەوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.