Ibrahim Xayat – Gyanakam Bo Wat Le Krdm

Ibrahim Xayat

ئیبراهیم خەیات – گیانەکەم بۆ وات لێ کردم

گیانکەم بۆ وات لێ کردم
ووتنی: ابراهیم خەیات

گیانەکەم، بۆ وات لێ کردم ؟
بۆ بەجارێ شێتت کردم
لە دنیا یەکەم یارم بوی
لە ژینا تۆ بەختیاریم بوی
گیانەکەم، بۆ وات لێ کردم ؟
بۆ بەجارێ شێتت کردم

شیرین بۆوا لە ئاستی من
دڵت بۆتە قەڵای ئاسن
تۆ بووی بڕوام بۆتۆ ئەژیام
تەنها تۆ بووی هێز و توانام
گیانەکەم، بۆ وات لێ کردم ؟
بۆ بەجارێ شێتت کردم
لە دنیا یەکەم یارم بوی
لە ژینا تۆ بەختیاریم بوی

مەبەستت چی بوو وا بێ هۆ
بۆ تیر بارانت کردم بۆ؟
سایەقە ئاسامنی من بووی
بۆ وات لێ هات خوڵیای کام بووی
گیانەکەم، بۆ وات لێ کردم ؟
بۆ بەجارێ شێتت کردم
لە دنیا یەکەم یارم بوی
لە ژینا تۆ بەختیاریم بوی

تۆ بووی هیواو و بەختەوەریم
گوڵ بووم لە داخت هەڵوەریم
نەمزانی ئەمە پێشەتە
ئاوینی رەگو ریشەتە
گیانەکەم، بۆ وات لێ کردم ؟
بۆ بەجارێ شێتت کردم
لە دنیادا یەکەم یارم بوی
لە ژینا تۆ بەختیاریم بو

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.