Abbas Muhamad – Way Way

abbas Muhamad

عەباس محەمەد – وەی وەی

وەی وەی
ووتنی: عەباس محەمەد

وەی وەی وەی وەی
جوانێ خوا بتکا بێ وەی
دەرهەق بە دڵدارەکەت
بەسە دڵڕەقی تیاکەی
دەسا بهێڵە بمژم
لەو دەم و لێوە نەرمەی
مەی مەی مەی مەی
زۆر پەرێشانم بۆ مەی
 
دیدەم ڕۆحی ڕەوانم
وێردی ڕۆژ و شەوانم
سەرچاوەی هەست و بیر و
ووردەکاری جوانم
بخە ناو دەستم دوو بەی
با تاوێ بڵێم ئۆخەی
وەی وەی وەی وەی
زۆر پەرێشانم بۆ مەی
 
چەندە بڵێن ئازیزی
گوڵەباغی پاییزی
هێندە مەیلت کوشتنمە
بۆیە وا لێمان زیزی
تۆ بووی تۆ بووی نەی تۆ هەی
دەستم دامێنت نەیکەی
وەی وەی وەی وەی
زۆر پەرێشانم بۆ مەی
 
وەی وەی وەی وەی
جوانێ خوا بتکا بێ وەی
دەرهەق بە دڵدارەکەت
بەسە دڵڕەقی تیاکەی
دەسا بهێڵە بمژم
لەو دەم و لێوە نەرمەی
مەی مەی مەی مەی
زۆر پەرێشانم بۆ مەی
 
دیدەم ڕۆحی ڕەوانم
وێردی ڕۆژ و شەوانم
سەرچاوەی هەست و بیر و
ووردەکاری جوانم
بخە ناو دەستم دوو بەی
با تاوێ بڵێم ئۆخەی
وەی وەی وەی وەی
زۆر پەرێشانم بۆ مەی
 
Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.