بەهجەت یەحیا – ئەوین سنووری نیە
ئەوین سنووری نییە
وتنی: بەهجەت ئەحیا
ئاواز و هۆنراوە: بەهجەت یەحیا
مۆزیك: کارزان مەحمود
ساڵی : ٢٠٠٧
بۆیە چاوم خۆش ئەوێ، چونکە تۆی پێ ئەبینم
ئەی هاوخەمی گریانم هاودەنگی پێکەنینم
بۆیە زارم خۆش ئەوێ، ناوی تۆی پێ ئەهێنم
کاتێ کە ناوت ئەبەم، ئەشکی هیلاکیی ژینم
ژیانم تاریکییە گەر ئەوینی تۆ نەبێ
تەمەن وەك بەهارێکە، کە نێرگزی پێ نەبێ
ئەوین سنووری نییە، هاوسەرە ئازیزەکەم
یا خۆا بە حەیرانت بێ حەیران و ئاوازەکەم
دوور لە وڵاتی سۆزت، ڕۆحی من بێلانەیە
ئاسەوارێکی ڕووخاو، شارێکی وێرانەیە
دڵم بەردەبازێکی ڕێکەی ئەو جێژوانەیە
دە با عالەم پێم بڵێن، کوڕێکی دێوانەیە