Kamaran Salih – Bekas Mawm

کامەران صالح

کامەران صالح – بێکەس ماوم

بێکەس ماوم
وتنی: کامەران صالح

بێکەس ماوم شادی دڵم بە کێ خۆشکەم
ڕوو لە کوێ کەم باسەکانم بدرکێنم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
بۆ کوێ بەرم

غەریب ماوم، ژینی تەنها چۆن ڕۆشنکەم
داستانی دڵداری خۆشم چۆن تەواو کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
بۆ کوێ بەرم

بۆ پێم ناڵێی خولیای سەرم چۆن ڕۆشنکەم
لەژێر باڵی خەمڕاماندا چۆن ڕزگار کەم
ئارام نەما، دڵم پچڕا، بەرگە ناگرێ
خەیاڵی ئەم ژینە نوێیە بۆ کوێ بەرم
بۆ کوێ بەرم

 

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.