Tahir Tofiq – Guli Sarbasti

تایەر تۆفیق

تاهیر تۆفیق – گوڵی سەربەستی

گوڵی سەربەستی
وتنی: تاهیر تۆفیق

ئاواز: تاهیر تۆفیق
هونراوەی: بەختیار زێوەر
ساڵ: ١٩٥٨

گوڵی سەربەستی گوڵی سەربەستی
گەڵێك شیرینتر لە جونچەی بەهار
ناسك، جوانتر لە شەوبۆی بەهار
گەشتر لە دیدەی وەنەوشەی نزار
گوڵێکە ناوی گوڵی سەربەستی
مەردە ئەو گەلەی بگاتە دەستی

گوڵی سەربەستی ئەی هێزی گیانم
رۆشن کەرەوەی رێگەی ژیان
تۆم نەبێ من خۆم بە هیچ نازانم
تۆم نەبێ هەرگیز نا حەسێمەوە
بێ بۆنی خۆشت نا بوژێمەوە

بۆچی رەنگی تۆ وەك گوڵی سوورە
ئەو هۆزەی کە تۆی تیا بی جەسوورە
عالەم بە بۆنەت زۆر پشت ئەستوورە
دیارە تەلیسمی بەزریی ژیانی
گەلێك کێش ئەکەی بۆ کامەرانی

بە تەنیا هەر تۆ شاگوڵی من بی
سەرچاوەی سۆزی بە کوڵی من بی
تۆ تاقە یاری پڕ دڵی من بی
شیعرت پیا هەڵدەم بە زبانی خۆم
بڵێم دەمێکە شێت و شەیدای تۆم

بەڵام نرخی تۆ یەگجار گرانە
کڕیارت کۆشتەو جێگەی زیندانە
خوێنی خۆم بۆ تۆ زۆر لا هەرزانە
سەرم بەخت ئەکەم تۆی پێ ئەسێنم
کە تۆم دەست کەوێ سەربەست ئەنوێنم

یاران ببینن ئەم کەژو دەشتە
ئەو لالە زارەی کە وەك بەهەشتە
حەیفە وڵاتمان کە جێگەی گەشتە
ئەو گوڵە غونچەی تیا نە کاتەوە
کوردیش گرەوی تیا نەباتەوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.