زەکەریا – پەشیمانی
پەشیمانی
وتنی: زەکەریا عەبدوللا
بۆ پەشیمانی تۆ لە دڵداری
ئەبێ بیچێژی ئیش و ئازاری
کە تۆ دڵت دا و دڵێکی تاساند
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سوتاند
ئیستاش لەپای چی لە خوا ناترسی
بە زەیت نایەت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە
چاو بە فرمێسك و دڵ بە گریان بە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شیت و سوتاوی ئیشقی جاران بە
باوەشی ئیشقی من کراوەیە
بۆ ڕۆژەکانی یەکتر پەرستی
بەهار بەبێ گوڵ ڕەنگە نەنوێ
ژیان پایزە بێ خۆشەویستی
کە تۆ دڵت دا و دڵێکی تاسان
زۆر دڵنیابە دوو دڵت سوتاند
ئیستاش لەپای چی لە خوا ناترسی
بە زەیت نایەت بە خۆشەویستی
تۆ پەشیمانی و هەر پەشیمان بە
چاو بە فرمێسك و دڵ بە گریان بە
تاکو ئەو ڕۆژەی دەگەڕێیتەوە
شیت و سوتاوی ئیشقی جاران بە