شاخەوان هەڵەبجەیی – کۆست
ھۆنراوەی: دیارھەڵەبجەیی
میلۆدی: شاخەوان هەڵەبجەیی
ئەستێرەیەك بێدەنگ کشا لەئاسمانی خۆشبەختیما
کاتێک دایکم وەك گوڵ وەری لەنێو وەرزی بەدبەختیما
ئەوئەستێرە وەك ھەمیشە چراخانی ماڵی دڵ بوو
لەگەڵ خۆشی و ناخۆشیما ئێشکگری شەوانم بوو
کەچی لەپڕ بارگەی لێکناو دڵ پڕحەسرەت بەجێی ھێشتم
ھێندەی سیروان بەبێ دەنگی ئەشکی سوری لەچاو ڕشتم
ئەوا ئێستابەکۆچی تۆ داروبەردوو زەوی و ئاسمان
ھەموو پێکڕا سیا پۆش و پرسەگێڕی تۆن دایەگیان
لەنێو خەمی ئەم کۆستەدا ئەو برینە ئێجگارقوڵ بوو
کاتێك لە مەرگ پێشوازیت کرد لە ئازیزان دەورت چۆڵ بوو
بڵێی ھەر بۆ تەنھا جارێك بەخۆشیش بێت دیدەنیم کەیت
یا وەك جاران بەو ئاوازو دەنگە خۆشەت بانگم لێکەی
التعليقات مغلقة.