Shaxawan & Halwest – Brineki Ba Azar

بـریـنـێـکی بە ئازار – هەڵوێست & شاخەوان

هەڵوێست & شاخەوان ~ بــرینێکی بە ئازار
هـــــــــۆنــــــــراوەی ~ دیــار هـەڵـەبـجەی
ئـــــــــــــــــــــاوازی ~ عـــەطـا ئـەحـمـەد
دابەشـکردنی موزیک ~ عـەلی شەریف زادە

هەرچەند سەیری گوڵان دەکەم،،تەمی خەمێكی گرتووە
بە هێندەی بارانی پەڵە ،فرمێسکم بۆی هەڵڕشتووە

چ تەمێكە بەم ناوەختە ،سیامای شاری داپۆشێوە
چ خەمێكە بەر لە پاییز،گوڵ وگەڵا هەڵوەرێوە

کوا بزەو خەندەی شارم، ماڵی پاشام بۆچ بێ نازە
شمشاڵەکەی خالە مینا، بۆ بێ سۆزو بێ ئاوازە

کوا کۆترەکە باریکەکەی جاف، ئەحمەد موختاری خۆش خوانم
تا بە کێوەێ بمانباتەوە، ماڵە پڕ نوورەکەی خانـــــــــــــــم

کوانی پیاسەی ئێوارنی کوڕو کچانی کانی عاشقان
یا تریقەی شەدە لاری شارەزورو لای هەورامان

کوانێ نەشەی باخەکانی عەبابەیڵێ باڵا بەرزم
کوانێ……کوانێ…….کوانێ………کوانێ

کەی ئەم شارە پڕ یادگەارە شەوق و زەوقی وەك جارانە
نە کۆری شێعرێك، نە شانۆ، نەجێ ژوانی عاشقانە

رەنگی بێ رەنگی لێ نیشتوە، رووخساری گشت مناڵانی
تەمی حەسرەت دایپۆشیەو ە، شەقام و کوچەو کۆڵانی

ئەو ساتە پڕ بە ئازارە، هەرگیز بیرمان ناچێتەوە
ئەوەتانێ هەتا ئێستاش، سوێ دەکەین بە بینینێەوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.