Sherko Talib – Namayaki Paiz

Sherko Talib

شێرکۆ تاڵیب – نامەیەکی پاییز

ھۆنراوەی – محەممەد عومەر عوسمان
ئاواز-شێرکۆ تالیب
موزیك – گۆران کامل
صۆلۆ کەمان – گۆران کامل
تۆمارو میکس وماسترینگ – میران میرانی

 

ئەی ئەو کچەی پایزانیش بەرگت سەوزە و گوڵی تەڕ ئەدەی لە سەرت
خەو مەبینە قۆڵ و باسکم پشتوێنێ بێ بۆ کەمەرت
تۆ نەت دیوە چۆن ئاگری سپی پیری بەر بووەتە تاڵی سەرم
زۆر ئەترسم دارستانی قژی ڕەشت بگرێتەوە

تۆ نەتدیوە … پەنجەکانم دە چڵی وشك و برنگن
گەر ببنە شانەی قژت ساتێ نابا ئەشکێنەوە
لۆمەم مەکە گەر دیت چاوم هەردەم وەك هەوری زستان بێ
من کەناری شیعرم بەسە باوەشم بۆ بگرێتەوە
ئەگەر هاتوو لە گۆ کەوتم بزانە کە نەمتوانیەوە 
شێعرێك بڵێم ئازارمی تیا جێ بێتەوە 
نەمتوانێوە شێعرێك بڵێم ئازارمی تیا جێ بێتەوە

ئەی ئەو کچەی پایزانیش بەرگت سەوزە و گوڵی تەڕ ئەدەی لە سەرت
خەو مەبینە قۆڵ و باسکم پشتوێنێ بێ بۆ کەمەرت
تۆ نەت دیوە چۆن ئاگری سپی پیری بەر بووەتە تاڵی سەرم
زۆر ئەترسم دارستانی قژی ڕەشت بگرێتەوە

Print Friendly, PDF & Email