Nariman Baban – Shexi San

Nariman Baban

نەریمان بابان – شێخی سەنعان

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەرێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە با جوان ببمەوە

شەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێشوانی ئیتر
ڕەنگە هێشتا لەو چیاو زۆزانە بۆت شوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە اسلام وەرگەڕا
من خەریکە بۆ کچە شێخێ پەشیمان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لەباخی سینەت میوان ببمەوە

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.