Layla Fareqi – Zendom kawa

Layla Fareqi

لەیلا فەریقی – زیندووم کەوە

هۆنراوه : د . كه‌مال میراوده‌لى

زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە،
ببە بە گیان بۆ گیانم
ببە بە خورپە بۆ دڵم
ببە شیعر بۆ زمانم
ببە گڕی خوێنی سڕم
خرۆشی ناو دەمارانم!
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە،
زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
زۆری ماوە تاسەی دەروون
لە مەرگی خۆم پەشیمانم!
ببە بە لێوی ئاگرین
ئەلفوبێی نوی بۆ داستانم
پێم بدەوە هێزی گریان،
راچەنینم، خرۆشانم!
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە،
لە مەرگی خۆم پەشیمانم.
دایچێنەوە بە ئەستێرە
جریوەی رەشی ئاسمانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
تازە کەوە ناونیشانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
ببە بە گیان بۆ گیانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
زۆری ماوە نەخشەی ژیانم
زیندووم کەوە، زیندووم کەوە
لە مەرگی خۆم پەشیمانم .

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.