کەمال محەمەد و عەتا ئەحمەد – یاری وەفادار
ووەتنی : کماڵ محمد و عەتا ئەحمەد
تاکو کەی بێگانە بم یاری وەفادارم وەرە
گەردن ئازائەکەم لەم عومرە بێزارم وەرە
پێم بڵێ سوچم چیە، بۆچی خەتابارم وەرە
من لەسەر عەھد و قەرار و شەرتەکەی پارم وەرە
چاوی پڕ کردم شەپۆلی.. بەحری خوێناوی جگەر
بۆ نیگای فرمێسکی سور و.. بەرگی گوڵدارم وەرە
من دەمێکە دەستە و ئەژنۆ.. حەپسی زیندانی جەفام
هەی زەرەر بەخشی.. دڵی پڕ دەرد و غەمبارم وەرە