Kamal Mohamad & Ata Ahmed – Senai Prr Ahm

kamal muhamad & Ata Ahmed

کەمال محەمەد وعەتا ئەحمەد – سینەی پڕ ئاهم

ئاوازو ووتنی: عەتا ئەحمەد و کەمال محەمەد

هۆنراوەی: محەمەد عومەر عوسمان

سینەی پڕ ئاهم، هەورێ تیا ئەگری
لە چاوانمەوە، باران داناکا
عومریشم بەفری بەر هەتاوێکە
هەر ئەبێ بە شوێن مردنا ڕاکا

کێ بێ پایزی دڵی ئاوارەم
بنێتە کۆشی قرمزیی بەهار
کەشتییەکی وێڵ لە دەریای تووشا
تۆ بڵێی ڕۆژێ بگاتە کەنار

بۆ شادمانیی زۆر کورتە تەمەن
بۆ کوێرەوەریی نابڕێتەوە
چۆن گڕ ناگرێ بەفری بەرهەتاو
خۆ دوای چەند ساتێ هەر ئەتوێتەوە

ئای چەندە مەیلم لە گریانێکە
دڵ و جەرگمی تیا بتوێتەوە
تەنیام و تەنیا کەس نیە باوەش
بۆ ئەم ئازارەی من بگرێتەوە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.