شاخەوان هەڵەبجەیی – سترانی دڵ
سترانی دڵ
ئاوازوووتنی شاخەوان ھەڵەبجەیی
ھۆنراوەی بەندی علی
تەمەن دێت وتەمەن دەروات
وەلێ تۆ هەر لە ناخم دای
خەزانە وگوڵ هەمووی پەروا
گوڵم تۆ هەر لە باخم دای
منیش پرچم بەفر ئەگرێ
ئەڵێم چەندی سەفەر ماوە
تەمەن بۆ دوا وێزگە ئەروات
تازە من بێمە دنیاوە
پێم ئەڵێن ئەهلی بێ مەروت
کە تۆ شا شێخی شێتانی
بەسەزمانن کە نازانن
گۆڵم تۆ دینی ئینسانی
ئەپرسن لێـم ئەزانی کێ
ئەدا حوکمی ئەزەل فانی
ئەڵێم خۆتان یەخەی گرتوون
یەقین و شەک پەشیمانی
مەقام:
بە خورپەی نەرمی چرپەی تۆ
سەمای عیشقی بەر مۆم ئەکەم
شەوی یەڵدای گوڵ پەرستی
پەپولەم زیکری خۆم ئەکەم
کە تەنیا شاری حەسرەت بم
لە پێ دەشتی سەرزەمینا
گوڵم هەر تۆ لە باوەش بێ
بۆ من ئازادی بارینە
التعليقات مغلقة.