Sherko Talib – Yad U Niazek

Sherko Talib

شیرکۆ تاڵیب – یادو نیازێك

یادونیازێك
ھۆنراوەی – عەبدوڵلا ئەحمەد
ئاوازی – کاروان عوسمان
وتنی – شێرکۆ تالیب
موزیک – توانا فەرەج-ئاریان جەلال
تۆمارکردنی – ھاوار مصطفی

دڵخوازەکەم.
بیرتە زۆرجار؟
لە چڵپاوی ،
گۆمی بارانێکی ڕەشا!
لە سای سێبەری هەتاوی،
خۆرێکی قژ ئاڵۆزاوی،
چارەڕەشا ..چارەڕەشا!
دەریای ویستم..
لەناخا ئەکەوتە هاژە،
خۆشەویستم..
خۆ بیرتە کە چۆن جار و بار؟
ویزەی بایەکی زەهراوی،
مەرگی ماچی تەمەنکورتی،
تێک ئەهروژان ..تێک ئەهروژان!
دڵخوازەکەم..
لە گوڵزارا،
لە بەهەشتی بێ ئازارا،
بۆچی باوەشم نەبێتە تاکە سەنگەر؟
بتـپارێزێ.. بتـپارێزێ
بتپارێزێ لە مەرگەوە!
دڵخوازەکەم..
ئەمڕۆو سبەی وام نیازە،
لە گڕکانی شیعرەکانما،
لەناو گەرووی بێ ئامانما.
لە جەنگەڵی
لەشکری بیر و باوەڕی،
خۆما خۆتا،
تا شل ئەبین،
ڕێگا ببڕین وەک مەل بفڕین..!
 
 
 
 
Print Friendly, PDF & Email