Amir Hasan – Slemani

Amir Hasan

ئەمیر حەسەن – سلێمانی

تێکست : بێستون کۆرەك
ئاوازو وتنی: ئەمیر حەسەن

ئەڵێم خوایە بە مەرگیش بێ پێم بەیتەوە سلێمانی

—————-

من غەریبی شارێك ئەكەم سەرتاپای گشت یادگاریمە
گشت كۆچەو كۆڵانی شارم جێی ژوانی منداڵیمە

—————-

لە كاتێكا كە منداڵ بووم نەمدەزانی خۆشەویستی
بێ ئاگا بووم لە عەشقی تۆ بۆیە هەر زوو بەجێم هێشتی
ئێستاكە من ئەوە پیر بووم دڵم شەیدای جوانیت بووە
ئەڵێم خوایە من چەن شێت بووم چۆن ئەم شارەم جێ هێشتووە

—————-

بڵێی خوایە جارێكی كە من بەم شارە شاد كەیتەوە
دڵی تۆراوی شارەكەم لەگەڵ مندا ئاشت كەیتەوە

—————-

من نازانم دەردی دووریت چۆن ساڕێژ كەم سلێمانی
دووریت زامێكی زۆر سەختە ساڕێژ نابێ بە ئاسانی
ئەڵێم خوایە بە مەرگیش بێ بمبەیتەوە سلێمانی
لە باوەشی شارەكەمدا چاو لێك بنێم بە ئارامی

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.