Amir Hasan – Garidan

Amir Hassan

ئەمیر حەسەن – گەڕی دەن

گەڕی دەن ئەی لە ماڵ و ماڵان
بێ بەدوای کۆچەکەی کەژاڵان
کوشتمی ئاهی وەردە خاڵان
ئەگەر بێی دەست لە گەردن وەردێنم
لەباوەشت خەمی دڵەکەم دەڕژێنم

ئاڵودەم ئەی دەوای دەردەکەم
تۆ وەرە ئەی گەردن زەردەکەم
ئەگەر بێی دەست لە گەردن وەردێنم
لەباوەشت خەمی دڵەکەم دەڕژێنم

لێو ئاڵێ دڵەکەم وا لاتەوە
زوڵفەکەت چۆن پێچ ئەخواتەوە
ئەگەر بێی دەست لە گەردن وەردێنم
لەباوەشت خەمی دڵەکەم دەڕژێنم

گەڕی دەن ئەی لە ماڵ و ماڵان
بێ بەدوای کۆچەکەی کەژاڵان
کوشتمی ئاهی وەردە خاڵان
ئەگەر بێی دەست لە گەردن وەردێنم
لەباوەشت خەمی دڵەکەم دەڕژێنم

Print Friendly, PDF & Email

Comments are closed.