Zyad Asad – Amshaw

ziad assad

ئەمشەو – زیاد ئەسعەد

تێکستی: زیاد ئەسعەد

ئەمشەو هاتووم لەگەڵت ئاشت ببمەوە
ئەمشەو هاتووم گرەو لە ئەشق ببمەوە
گیانە لەدوای تەمەنی جوودایی درێژ
ئەوە هاتووم، وەکو مۆم لە ئەشقت بتوێمەوە
هاتووم بۆ بەردەرگات، دەرگام لێکەرەوە

لە دەرگا ڕاوەستام زەنگم لێدا
لە کوچەی ئەشقێکی چۆڵ و بێدەنگدا
هیچ دەنگێ، هیچ ڕەنگێ، وەڵامێک نەبوو
بەڵام چاوەڕێ بووم لە نیوەشەودا

ئاخۆ خودا کەی دێتەوە یار؟
ڕەحمێک بکە بە دڵ، ئاشقی هەژار
نیوە شەوە دنیا بێدەنگە
چاوەڕوانم من لەنێو کوچە و شار
لەناکاو دیم لە پەنجەرەی یار
مۆمێک داگیرسا، چرای دوو دڵدار
دیم ئەوا یارم بەبێ ڕەحمانە
لەگەڵ یەکی تر، مەست و حەیرانە

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.