Shari Hersh – Bo Halabja

شاری هێرش – بۆ ‌هەڵەبجە

بۆ هەڵەبجە
وتنی: شاری هێرش
ئاواز و مۆزیک: ئاکۆ عەزیز عینایەت
هۆنراوە: ڕێبواری دەلاك

هەی لێ لێ لێ ، هە لۆ لۆ لۆ
هەی لێ لێ لێ ، هەی لۆ هەی لێیی

بووکی ڕازاوەی شارەزوور
دەستە خوشکی هێرۆشیما
تۆ ناسنامەی کوردستانیت
پێناسەی گشت شەهیدانیت

بە دەشت و مەزارتا دیارە
گووڵی سووری بەهارانت
بۆتە جێگای باسی دونیا
بێ تاوانیی شەهیدانیت
جوانی باخچەی میرو پاشا
دەبگ و نیگاری گوڵانت
شاخی شنروێ وباڵامبۆ
دڵرفێنیی هەوارمانت

تۆ شکۆی شارو شارانیت
شاری زیندوی کوردستانیت
تۆ لە ناو دڵمانا ئەژیت
پێناسەی گشت شەهیدانیت
تۆ هەوێنی بۆ ئازادیی و
سەربەخۆیی نیشتیمان

شوێنی ڕەشماڵانی جاف و
شارستانی و سیمای جوانیی
ئیلهامی گشت شاعێران و
لانکەی شۆرشی کوردانیت
تۆ کەژاوەی موختار جاف و
عادیلەی دایکی کوردانی
نیشتیمانی ئەدیبان و
جێگای مەولەوی و گۆرانی

ئێستاش ئامێزی گەرمی تۆ
عومەری خاوەر ئەنوێنێ
داستانی کیمیابارانت
دڵی مێژوو ئەهاژێنێت

تۆ شکۆی شارو شارانیت
شاری زیندوی کوردستانیت
تۆ لە ناو دڵمانا ئەژیت
پێناسەی گشت شەهیدانیت
تۆ هەوێنی بۆ ئازادیی و
سەربەخۆیی نیشتیمان

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.