Arian Karim & Renas Wrya – Shinek Bo Halabja

ڕێناس وریا و ئاریان کەریم – شینێك بۆ هەڵەبجە

تێکست: ڕەزا حەمە
ئاواز و میوزیکی: زانا محمود ‌هەژار

دنیا خەمە ژیان ژانە
بۆ شارەکەی بەهاری سوور
هێرۆشیمای کوردستانە
هەڵەبجەی دایکی شارەزوور

کارەساتێكی وەها بوو
دونیا لەو دەمە هەژا بووە
هەڵەبجە هێرۆشێمایە
دەریای فرمێسکی دونیایە

دنیا خەمە، ژیان ژانە
بۆ شارەکەی بەهاری سوور
هیرۆشیمای کوردستانە
حەڵەبچەی دایکی شارەزوور

کۆرپە بە بێشکە و لانکەوە
منداڵ بە سینگی دایکەوە
بۆ یادی نەورۆزی ئەمساڵ
سووتان و بوون بە کۆی زووخاڵ
هەڵەبجە هێرۆشێمایە
دەریای فرمێسکی دونیایە

مەرجە هەموو بەرد و داری
حەڵەبچەی تینووی ڕزگاری
بکەینە خەنجەری تۆڵەی
بەرپشتێندی کوردەواری

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.