حەسەن زیرەك – کراس ڕەش
هۆنراوە: فۆلکلۆر / گۆران
کام ئەستێرەی گەش کام گووڵی کێویی
سوورە وەك کووڵمی و ئاڵە وەك لێوی
کام ڕەشیی دەگات بە ڕەشیی چاوی
برژانگ و برۆ و ئەگریجەی خاوی. (گۆران)
ئەگەر دەمزانی بە زمانی بوولبوول
هەرگیز نەمدەکرد کاری نابەدڵ
کراس ڕەشێ سەودا خۆشێ
ڕوو دەپۆشێ خۆت مەشارەوە!
خۆت مەکە بەژێر کۆڵێ دارەوە!
ئەشقی باڵات بووم، لە پێرارەوە
ئەگەر دەمزانی ئەوەڵ وادەبووی
نووشتەم نەدەکرد بۆخۆت چادەبووی
نەداڵامەوە بۆخۆت چادەبووی
هەرکەسێ بیکا مەنعی دڵداریی
هەرکەسێ دەیکا مەنعی دڵداریی
پەڕ و پۆ دەرکات وێنەی پاساریی
پەڕ و پۆ دەرکات هەر وەک پاساریی
هەرکەسێ دەیکا مەنعی ئەمن و تۆ
لە ماڵی بمرێ بە هەشت و بە نۆ
کراس جوانی میهرەبانی
لێم نەبانی خۆت لێ مەشارەوە!
خۆت مەکە بەژێر کۆڵێ دارەوە!
ئەمن ئەشقی تۆم نەماوم لە پێرارەوە.