زەکەریا – بەو بەو بەو باوانم
هۆنراوە: شاڵاو
ئامادەکردنی: زەکەریا
بەو بەو باوانم بیبیلەی دوو چاوانم
بێ شەرم کچۆڵە چۆپی ڕوحی ڕەوانم
ئارەقی وەك شیلە دێ لە سینە و مەمیلە
مەنازە نەرمیلە هەروەك تازە جەمیلە
چۆپی گەر بۆ تۆ بێ تانەم ئاگات لەخۆ بێ
گەر بڕوانی لەمن نیگات لە عەمبەر بۆ بێ
تۆ لە دوور دەڕوانی شل شل چەند میهرەبانی
شیرینە زمانی هەروەك کچی سلێمانی
دێ لە هاتوچۆیە دڵ خۆشی دەوێ بۆیە
دڵم هەر هی تۆیە کیژی شارەکەی کۆیە
جوانە وەکو بوکێ واتازە هەڵدەتروکێ
پێ هەڵدێ بە نوکێ هەر وەك کچی کەرکوکێ
بە سینە و بەرۆکێ دەمهێنێتە سەر چۆکێ
کچکا دەڤەرا من لە زاخۆ یا دهۆکێ