Zakaria – Yaran

Zakaria

زەکەریا – یاران

هۆنراوە: ئیسماعیل خورماڵی
ئاواز : زەکەریا

لە ژێر زەردەو نوری مەغریبدا دەگریم دیسان
لە ناو بەفری بەرە بەیاندا دەگریم دیسان

من دەگریم و دەزانم ئەو چەند پیرۆزە
بۆ خەمی من.. باوەشی ئەو چەند بە سۆزە

ئیتر یاران لێم گەڕێن با ئەمشەو شینی عەشقێ بکەم
بۆ ئەم سۆزە مانگی قەڵەم چرۆی وشە بەڕی بکەم

ئەمشەو جەژنی شیعرەو بەدمەستی منە یاران
شەوی بەختەو ڕەهێڵەی عەشقە ئەمشەو یاران

تۆ تەماشای كچانی شار بە چرپەوە
بەقریوەی هەزار نازی سەرەڕێوە

چۆن وەکو مەل پۆلاو پۆلی
سەرچناران دێن و دەچن

قەتاری کوڵ چەمی غەمن
چرۆی سەوزن دێن و دەچن

Print Friendly, PDF & Email