ئەسعەد قەرەداغی – ئەزیزم
ئەزیزم خۆری تاریکی ژینم
شنەی شەماڵی وەرزی هەوای من
دەمێکە نازی تۆم لێ بڕاوە
تا زەردەخەنە نیوە خنکاوە
لە باتی ڕازو سکاڵای جاران
تەنها وێنەکەو لام بۆتە میوان
بەسەرما لیزمەی خەم ئەبارێنی
هەر دلۆپێکی شێوەو ئەنوێنێ
بۆیە بە رەنگی ئاڵ و اڵای گوڵ
جوانی نەخش ئەکەم لە سەر پەڕەی دڵ
دە من بە قوربان تاوانم چی بێ
کە من دیدەنی یارانم نەبێ
ئازیزم بووکی هیوا تاساوم
دووری تۆ بۆتە تانەی سەر چاوم
بە بێ تۆ ئاهەنگ لە لای من شینە
تاکوو نێو تاقم گەلێ شیرینە