Adil Xarib – Xalatant Am Dlla

Adil Xarib

عادل غەریب – خەڵەتانت ئەم دڵە

هۆنراوەی : ئاری قادر

ئاواز: عادل غەریب

خەڵەتاندت ئەم دڵەم بە نیگای ئەو چاوانەت
بە برژانگی نەخشینت منت کرد بە دێوانەت

بۆچی ڕۆشتی نازدارم ژینم بێ تۆ تەنیایە
شۆخەکەم تاکو مابم خۆشی تۆ لە دڵمایە
بۆتە سێبەر بۆ ڕۆحم بۆ کوێ بچـم بە شوێنما یە

خۆشەویستی تۆ گیانە بە دنیا ناگۆڕمەوە
لە دووری تۆیە پەستم ئناڵم ئەخۆمەوە
بۆ بینینی ساتێکت وەکو مۆم ئەتوێمەوە

هەموو شتێك لە دوای کۆچت بە یەکجار نامۆ بووە
ئەو جێگایەی جێژوان بوو نەچاری خامۆش بووە
لە باتی ئاوی لێوت خوێنی خۆم ئەخۆمەوە

 

Print Friendly, PDF & Email