زەکەریا – هەڵپەرکێ
ئاواز و دابەشکردنی: زەکەریا
هۆنراوە: جەبار حەبیب
هەڵپەركێ گەرمە شاییە هەرایە
كچ و کوڕ تێکەڵ بەزمە و سەمایە
هەر کەس بۆ دۆستی پەیمان ئەبەستێ
شان لە شان دەخشێ، دەست ڵێك ئالایە
نازدارو بێری، شیرین و گەوهەر
مەریەم و مالەك ئەستێرە و گەوهەر
سەرچۆپی گرن خانمی دولبەر
ئەمڕۆ لە گەڕەك بەزمە و هەرایە
ئەمڕۆ لە گەڕەك شاییە و سەمایە
زڕەی بانەو دەنگی گۆبەرە
هاواری شا باش سەدای لەوبەر
نازێ بە چآوان پێم دەڵێ وەرە
بریا سەد بریا ئەو بۆ من بوایە
خۆزگە دەخوازم ئەو بۆ من بوایە
هەڵپەڕن دەی دەی بە شان هەر بە شان
مەمکۆڵەی ناسك با بێنە هەژان
شۆخێکی جوانم کردووە بە نیشان
جوانی وا نییە وەك پەری وایە