Rozh Karim- Hawre

ڕۆژ کەریم

ڕۆژ کەریم – هاوڕێ

تێکست: نەوژین سۆران
میلۆدی ومیوزك: ڕۆژ کەریم

هەر لێرەوە هەتا ئەوێ
سڵاوێکم بەبێ پایە
هاوڕێی ئازیز بۆ تۆ بگریم
یان بۆ دووری لە نیشتیمان
هەموو شەوێك بە یادی تۆ
گوزەر ئەکەم ئا لەم شارە
خەیاڵم ئەمخاتە یادی تۆ
ڕاستیش پێم ئەڵێ یادگارە

بەخوام سپاردن جێمهێشتن
بۆ غەریبی لە باڵندە
هەر بەیادی ئێوە ئەژیم
هەڵمگرتوون لە سنگمدا
دووریت چەندە بە ئازارە
سەفەر تاقەت ئەپڕوکێنی
بیرکردنی تۆیە هاوڕێ
خەو لە چاوم ئەتۆڕێنێ
خەو لە چاوم ئەتۆڕێنێ

هەر لێرەوە هەتا ئەوێ
سڵاوێکم بەبێ پایە
هاوڕێی ئازیز بۆ تۆ بگریم
یان بۆ دووری لە نیشتیمان

پیری گەرووی لێ ئاڵاندوین
چەن زوو بەجێ هێشتین تەمەن
نگەم بە دیداری ئێوە
چەن گۆڕاوە دەورو زەمەن
دڵـم لێرە ئۆقرە ناگرێ
بە دایکم بڵێن دێمەوە
لە ئامێزی نیشتیمانما
مۆمی تەمەن ئەکوژێنمەوە

 

 

Print Friendly, PDF & Email