ئەحمەد خەلیل – بڕوام نەبوو
بڕوام نەبوو
وتنی: ئەحمەد خەلیل
بڕوام نەبوو قەت نا نا گەر ڕۆژێك جێم بێڵیت
فرمێسك لە چاوم ببینی و نەیسڕی
بڕوا ناکەم چی ڕووی داوە ڕەفتاری تۆ وا گۆڕاوە
بێ چارە بووم بۆچی وات کرد ؟ بە لاوی پیرت کردم
تۆ منت دەرهێنا لە دڵتا وگوێت نەدا بە هیچ
ئێستاش پێم دەڵێی ئازیزم وا بزانە هەر نەبووە هیچ
بڕوا ناکەم قەت نا نا بگۆڕێیت نەم ناسی
کە تەمەنی لاویم بگۆڕی تۆ بۆ پیری
بڕوا ناکەم چی ڕویداوە ڕەفتارت بۆ وا گۆڕاوە
وەفات بۆ فرمێسکەش نەبوو
بۆ ئیشقی تۆ کەڕشتم
من لە دڵت دەر بێنە مادام گوێت نەگرت ڕؤیشتیت
بۆ کێ وازت لە من هێنا؟ ئێستاش با ئەو گوێت بۆ بگرێ