Ahmad Xalil – Taman

ئەحمەد خەلیل

ئەحمەد خەلیل – تەمەن

تەمەن
وتنی: ئەحمەد خالیل

وەکو عومری گەنجیت بردم
منالیم بەرەوە یار یار مناڵیم بەرەوە
هەرچیت پێ خۆش بوو من کردم
کام ڕێی سەخت بوو من گرتم

گوناحم چی بوو یار یار
ئاخر بۆچی بۆیار یار جەرگیشت بردم
من لە ووڵاتی خۆم وەك دیل بوو
بێ دایك و باوك دڵ زویر بووم

هاتمە غەریبی یار یار
 تۆش تێکمت شکاند یار یار
خۆ تۆ بە دڵ ئەشقی من بووی
بەهانە مەگرە یار یار بە هانە مەگرە

واز لە سەری سپیم بێنە
بەس بە وێنەت بم هەژێنە
خوات لە گەڵ بڕۆ یار یار
بەس کۆرپەم بێنە یار یار

هەر کات بە وێنە دەیدوێنم
یەکسەر لە خەونا دەی بینم
ئاخر خودات بێ یار یار
ئە ڕۆژە کەی بێ یار یار

ساڕێژ بێ برینم
وەکوو عومری گەنجیت بردم
منالیم بەرەوە یار یار مناڵیم بەرەوە
هەرچیت پێ خۆش بوو من کردم

کام ڕێی سەخت بوو من گرتم
گوناحم چی بوو یار یار
ئاخر بۆچی بۆیار یارتۆ جەرگیشت بردم
من لە ووڵاتی خۆم وەك دیل بوو

بێ دایك و باوك دڵ زویر بووم
کۆرپەکەم بێنە یار یار
تێر لە باوەشی بگرم یار یار
دوای ئەوە بمرم یار

Print Friendly, PDF & Email