Adnan Karim – Kochi Kurdan

عەدنان كەریم – كۆچی كوردان

ھۆنراوە: مامۆستا شەریف
ئاواز و گوتنی: عەدنان كەریم
مۆسیقا و دابەش‌كردن: ڕزگار ئیسماعیل
ئاڵبۆمی: بیرتان دەكەم

كۆچی كوردان، وا بە كاروان دێ لە ڕێی شارانەوە؛
رۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە!
نیشــتمانـی خۆمـە دەی‌پـێـوم؛ مـەڵـێـن ئاوارەیـە!
گەرچی بێ‌ڕەشماڵ و پێ‌خواسم، لە كۆسارانەوە

رێگە دوورە و خێڵی ماندوو؛ لێوبه‌بار و پێ‌پەتی،
چاو بە ئەسـرین، دێنە پیری كۆچەكەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی؛ هەوارە و كۆچی سوور!
كـاروان، گـوێـی داوەتـــە نـاڵـــەی بــریـنـــدارانــەوە


بۆ مناڵێ، تەرمی دایكی خۆی بە جێ دێڵێ و دەچێ؛
ئاســمان دەگـری، مـەلان دەگـرین بە سـەر دارانـەوە!
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن، دێ لە شوێنی كۆچەوە
جێ‌هـەواران وا بە دەستی سـووری زۆردارانەوە…

 

Print Friendly, PDF & Email