کۆرس – وا وەتەن
هۆنراوەی: زێۆەر ( هەندێك ووشەی دەستکاری کراوە)
ئاواز: تورکی
وا وەتەن خەمڵیوە وەك گــوڵ ، نەوبەهـــاری میللەتە
شادمانی قەومی کـــوردە ، ڕۆژی هەوڵ وهیمەتە
میللەتی کورد موڵکی سەربەستیشی خستە دەستی خۆی
گیانفیدایی گەر نەکا هەرکەس ، بەشی ئەو لەعنەتە
زەڕڕەیێك خـــاکی وەتەن نادەم بە قەسری قەیسەری
جۆگەلەو کانی وەکو کەوسەر ، هەوای وەك جەنەتە