حەمەی نێرگز – جوانی لە لادێ
هۆنراوەی: گۆران
ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە، ئێوارەیە
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
وەك سوێسکە بڕۆ، ئاسکەنیگای چاوی ڕەش و مەست
پڕ عیشوە بچەرخێنە، ئیتر هیچ مەبە دەربەست
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێزی دڵ و دەست
چەن ماڵ ئەڕمێ! چەن شل ئەبێ هێزی دڵ و دەست
کاتێك کە ئەکەی چەشنی نەسیم لەنجە بەرەو ماڵ،
ئەگریجەیی تەڕ پەخشە لەسەر کوڵمی و خەت و خاڵ
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ
شەڕیانە شەماڵ، پەنجە لەسەر ڕەنگی ڕەش و ئاڵ
ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە ، ئێوارەیە، ئێوارەیە
ئێوارەیە وا، هەڵگرە سا گۆزەیی تازە!
ڕێی کانی قوبان! مونتەزیری جیلوەیی نازە،
بەردەرگەکەتان قیبلەیی ڕووی ئەهلی نیازە،
التعليقات مغلقة.