تیپی مۆسیقای کۆژك ٩٣ / سوارە محەمەد – بانگی شێوان
ووتنی: سوارە محەمەد
بانگی شێوان بوو کە گریان ناو دێی بە جارێك شێوان
مناڵان گشت کەسیان وون بوو بەرەو ئاوارەیی ئەکشان
بانگی شێوان بوو کە تاسەی کۆرپە ناو جەرگی سووتان
بارانی ئاسمانێكی رەش بوو کە تەرزەی بێ هەوری ئەڕژان
بانگێ شێوان بوو کە باوان هەموو لە ناو خوێنا گەوزان
هاوارو ناڵەو رۆ رۆ بوو لە کوێ خۆی مات دابوو ویژدان
ئاوەرێکم دا لەسەر یاڵ و بەدیم کرد کۆترەکەی جاران
داینابوو شینی یەك جاری هاواری ئەکرد بۆ ئاسمان
ووتم خۆ تۆ باڵت هەیە بۆ وەستاوی لە بۆ سووتان
بفڕە زوو ئاشتی ئەم دێیە بگێڕەوە بۆ گشت جیهان
التعليقات مغلقة.