کەسەکەم – عوسمان عەلی
ووتنی : عوسمان عەلی
کەسەکەم بۆ من نازانم وەها باوە
هەموو جۆرە دڵدارییەک کە کراوە
یەکەم هەنگاو هی کوڕ بووە نازی کچی هەڵگرتووە
تا نامەیەکی داوەتێ تووشی سەد دەردی سەر بووە
تا نامەیەکی داوەتێ پەڕ و باڵی دەر کردووە
من خۆم ئەزانم کوێم ئێشێت بەو داخەوە ڕۆژێک ئەمرم
برینم گەیشتە سەر ئێسقان، برینم گەیشتە سەر ئێسقان
ڕویەکی خۆشی تۆم نەدی کچی ئاسمان
ئیتر جورئەت لە کوێ بێنم نامەی گیرفانم دەربێنم
بە برگی ئاوریشمینەوە لە بەردەمی منی کەساسا
ئیتر جورئەت لە کوێ بێنم بتوانم تۆ بدوێنم
التعليقات مغلقة.