ڕەوا جەمال – بێ تۆیی
تێکست یەحیا بەرزنجی
میلۆدی: بورهان موفتی زادە
میوزیك و ئەڕەینجمێنت: ئاڵان موفتی
ئەڵێم بڕۆم سەفەرێ دوور ، ئەودیو سنوری نامۆیی
لەم شارە بۆ نامۆم بکا ، بمهێنێ و بمبا بێ تۆیی
خۆشەویستیم تا نەبۆتە ، نەفرەتێ لە تۆ و لەم شارە
دوورکەوم کە شار باسکرا ، بڵێم هەوارگەکەی یارە

با خولیایی با گریەیی ڕاستگۆیی ویژدان بیو بمێنی
چیم ماوە بۆ دڵنەوایی ، بۆ ئەوەشم لێ ئەسێنی
تا بۆم بکرێ ئەڕۆم بۆ دوور ، خۆشم پێ نەزانم کوێیە
دڵ خۆشی ئەو بێکەسیەم ، شەوان خەیاڵی تۆی لێیە