صلاح ڕەشید – بەهاری عومرم
هۆنراوەی : حەسیب قەرەداغی
ئاواز و ووتنی: صلاح ڕەشید
بەهاری عومرم بێ بارانی بوو
وەرزی دڵداریم هەر گرانی بوو
نەمامی هیوام چرۆی هەڵوەری
گوڵێکی گەشی نەدا لە سەری
بەیانیەك نەبوو گزنگێكی کاڵ
یا پرشنگێكی لێوی ئاسۆی ئاڵ
بدا لە باخم چڵێك هەڵبدا
سەهەنی فێنك لە رووی گوڵ بدا
هەر یەکەم بەهار گوڵی ئاواتم
کەوتە بەر زوقمو وەیش ومەینهاتم
ئەو جامەی ویستم بیبەم بۆ لێوم
لێیان ڕژاندم بۆ قور نەپێوم
ئەگەر ئەتەوێت وەك من بزانی خۆت چەنیك جوانی
لە باڵا ڕوانی چوارچێوەی دەستکرد وا بووە زانی
نیگاری جوانت هۆنراوەیەکە هۆنیومەتەوە
گەوهەر کە من لە ناخی عەشقا دۆزیومەتەوە
ئاوێنە چەشنی دڵی من وێنە ناتوانیت دەرخا
نیە وەك شاعیر گەوهەر لە دونیای جوانیا سەرخا
هەڵگیرسێنە چرای سووتاوت
با بیهۆنمەوە حەرفی ڕژاوت
بە خەندەی نیگای چاوم ئەڕێژم
نەمامی هیوای تازە ئەنێژم
بەهاری عومرم بێ بارانی بوو
وەرزی دڵداریم هەر گرانی بوو
نەمامی هیوام چرۆی هەڵوەری
گوڵێکی گەشی نەدا لە سەری
التعليقات مغلقة.