Salah Rashid – Agar Hati

salah rashid

صەلاح ڕەشید – ئەگەر هاتی

ئەگەر هاتی
هۆنراوەی: حەسیب قەرەداغی

ئـەگـەر هاتی دەرگـاکـانـم لـەسـەر پـشــتن یـەکـسـەر وەرە
ئـەگـەر هاتی، ســنـوری مــن بـێ دیـوارە بـێ، ســـەنــگــەرە
ئـەگـەر هاتی باخـچـەی مـاڵـم، بـەم پاییـزەیش پڕ لە گـوڵـە
ئـەگـەر هاتی، دارو درەخت هەمووی سەوزە لــق و چــڵــە
ئەگەر هاتی کۆڕی عەشقم گەرم و گوڕە، پوورەی هەنگە
ئەگـەر هاتی ڕێی خەیــــــاڵــــــم شڵەژاوە زڵــــە و زەنگە

ئـەگـەر هاتی نـاومـاڵ پـاکە گــوڵاو ڕێژە شـــنــەی بـایــە
ئـەگـەر هاتی سـەمـاوەریش لە کــوڵـدایە بـۆنـی چــایــه
ئـەگـەر هاتی لـە دەفـتـەری شـیـعرەکـانــما هەڵپەرکــێیــە
ئـەگـەر هاتی نـەخـشــەی دیـوار، ئـــاوەدانـە شــارو دێیــە

ئەگەر هاتی بەستەی کوردی دێتە دەنگ و خــۆش ئاوازە
ئەگەر هاتی، چی وێرانەم هەیە هەمووی جێگەی ڕازە
ئەگەر هاتی، نێگارەکان هەموو دێنە سەمـــــاکـــــــردن
ئەگەر هاتی، لە فەرهەنگا، ئەمرێ وشەی ڕەشی مردن

ئەگەر هاتی، دیوارەکان وەك ئاوێنە خـــۆت ئەنـــوێنن
ئەگەر هاتی، پێکەکــــانم لە یەك ئەدەن، یەك ئەشکێـــنن
ئەگەر هاتی، زەنگی مێژوو، یەکی عـومری نوێ لێ ئەدا
ئەگەر هاتی، بەیانی ئاڵ خـــــۆم ئەزانــم لە کــــوێ ئەدا!

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.