زەکەریا عەبدوڵڵا – له گه‌ڵ تۆ
له گه‌ڵ تۆ..
هۆنراوەی: سامی ئەرگوشی
ئازیزم، باوانم چاوم هه‌ر له ڕێى تۆیه
گوڵى من، دڵى من زۆرم خۆش ده‌وێى بۆیه
پێم وایه دوور له تۆ دنیا هه‌مووى درۆیه
گیانى من تۆ كه‌ى دێى با به‌س بێ ئه‌م ڕۆڕۆیه
كه تۆ دێى شادى دێ به‌هار له گه‌ڵ خۆت دێنى
له باخى دڵى من گوڵى ئه‌وین ده‌ڕوێنى
ئازیزم پێم خۆشه له گه‌ڵ تۆ بم هه‌موو ژین
تۆ بۆ من، من بۆ تۆ، ژیان پڕ كه‌ین له ئه‌وین
بێ تۆیی ئازاره ساتێ بێ یه‌كتر نه‌بین
نامه‌وێ بۆ چیمه؟! ژینى بێ تۆ نازه‌نین!
بیناییم چه‌ند جوانى هه‌ر نازه و لێت ده‌بارێ
كه ناوم ده‌هێنى شێتم ده‌كه‌ى به جارێ!