زەکەریا عەبدوڵڵا – لە مەیخانە
له مه‌یخانه..
هۆنراوەی: سامی ئەرگوشی
ساقی‌یا باده‌م بۆ تێكه .. كه ڕۆحم غه‌رقى خه‌مێكه
كه ده‌مبینى داگیرساوم .. دڵ سووتاوى چاوجوانێكه
ئیمشه‌و سه‌برم ته‌نیا پێكه .. دنیا هه‌مووى شه‌رابێكه
ساتێ نه‌كه‌ى له بیرم كه‌ى .. توخوا هه‌ر مه‌ى بێنه و تێكه
پێكێ بۆ ئه‌و چاوه جوانه .. كه چیرۆكى عه‌شقێكه
تێكه دڵم پڕ له ژانه .. كه هه‌ر نیگاى ده‌ردێكه
جێم بۆ ڕاخه‌ن له مه‌یخانه .. كه دڵ شاهى سه‌رخۆشانه
وه‌رن ده‌ورى مێزم بگرن .. ئیمشه‌و كۆڕى دڵدارانه
ساقى بێنه ئه‌و پێكانه .. ههڵیاندهم بۆ ئه‌و چاوانه
بێنه خه‌مم به مه‌ى بشۆم .. كه مه‌ى ده‌رمانى دڵانه
به خه‌یاڵى ئه‌و چاوانه .. كه دڵم شه‌یدایانه
هى ئه‌و نازداره‌ى كوردستان .. كه بۆ من هه‌موو ژیانه