زەکەریا عەبدوڵڵا – ته‌نیایی
ته‌نیایی..
هۆنراوەێ: سامی ئەرگوشی
كه‌س به هاناى دڵم نایه .. هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مخوا
دوور له تۆ دنیام خامۆش بوو .. تۆ كه‌ى دێیته‌وه توخوا
ته‌مه‌ن له دووریت به سه‌ر چوو .. كوا گه‌ڕانه‌وه‌ت ئه‌ى كوا؟
ساڵه‌هایه چاوه‌ڕێتم .. گوڵى ئومێدم نه‌ڕوا
ژیان بێ تۆ به‌ڵایه .. ده‌ردێكه بێ ده‌وايه
خه‌مى دووریت ئه‌زیزم .. ده‌ريايه له بن نايه
دڵى بێ تۆم ته‌نیایه .. بێ په‌نا و بێ هانایه
شه‌وى بێ تۆیی گیانه .. تاریك و بێ چرایه
ئه‌سیرى دوو چاوى خومارم شێتانه
بێ چاره‌ى ته‌نیاییم غه‌ریبم لێرانه
هه‌تا دێى دڵى من گیرۆده‌ى گریانه
ده‌سا تۆش چاره‌ی كه ئه‌م ده‌رده گرانه
وه‌ره خه‌نده‌م بۆ بێنه .. تۆ ته‌نیاییم بشكێنه
له باخى دڵى شه‌یدام .. گوڵى ئه‌وین بڕوێنه
هه‌ر چیم هه‌بێ بێ تۆ ته‌نیام .. ڕۆحیشم بێ نه‌وایه
هه‌موو دنیا له ده‌ورم بێ .. هه‌ر وه‌ك بیابان وایه
هه‌ستى ته‌نیایی ده‌مكوژێ و .. ئۆقره‌م هه‌ر له تۆدایه
تا كه‌ى من هه‌ر چاوه‌ڕێ بم .. ده‌سا ڕه‌حمێك خودایه
بیرت ده‌كه‌م من گیانه .. ته‌نیایی ده‌رد و ژانه
گوێ بگره له ترپه‌ى دڵ .. بۆ تۆیه ئه‌م لێدانه
زامى ئه‌م دابڕانه .. دنيای كردمه وێرانه
ده‌با به‌س بێ ته‌نیایی .. ژیان به تۆوه جوانه