Kamal Mohamed – Kras Katanay

kamal muhammad

کەمال محەمەد – کراس کەتانەی

[bg_sort_this_table pagination=1]

شیعر : گۆران

كراس كه‌تانەی كه‌وا سه‌وزی به‌ژن و باڵا به‌رز
به‌ شان گۆزه‌وه‌ چه‌ند جوانی ئه‌ی په‌ری سه‌ر ئه‌رز
له‌ دووره‌وه‌ چ نمایانه‌ پێچ و سه‌رپۆشت
چ زوو ئه‌گاته‌ ده‌ماخم شه‌پۆلی بۆی خۆشت
شه‌ماڵی ڕێگه‌ی كانی ئه‌خاته‌ باڵاكه‌ت
له‌رانه‌وه‌ی له‌شی زیوینی شۆڕه‌بی كه‌ڵه‌گه‌ت

ئه‌ڕۆی به‌ عیشوه‌ ، به‌ له‌نجه‌ ، به‌ وه‌زنی گۆرانی
ئه‌ڕۆی زڕه‌ی كه‌مه‌رت دێ‌ هه‌تاكو به‌ركانی
ئه‌گه‌یته‌ كۆمه‌ڵی پیاوانی به‌رده‌می مزگه‌وت
سڵێك ئه‌كه‌یت وه‌كو ئاسك له‌ سێبه‌ری ئه‌شكه‌وت
 
له‌ ڕێگه‌تا هه‌یه‌ پۆل پۆل له‌لاوی دێ‌ كۆمه‌ڵ
كه‌ هه‌ریه‌كه‌ گوڵی هێناوه‌ چه‌شنی پڕ باخه‌ڵ
هه‌موو به‌ عه‌زره‌ته‌وه‌ن گوڵ فڕێ‌ ده‌نه‌ به‌ر پێت
خوایه‌ ئاخۆ گوڵی كێ‌ به‌ دڵته‌وه‌ ئه‌لكێت

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.