زەکەریا – قەدەر
هۆنراوەی: سامی ئەرگوشی
قه‌ده‌ر..
من نه‌مده‌زانى .. ئه‌وین وه‌هایه
قه‌ده‌رم هه‌مووى .. وا له عه‌شقایه
خۆشه‌ویستیی تۆ .. هێند له دڵمایه
من چاره‌نووسم .. له گه‌ڵ تۆدایه
نه‌مزانى هێنده .. دڵم شه‌یدایه
بێ تۆ هه‌ڵناكا .. هیچ له‌م دنیایه
نه‌مزانى دڵدارى .. ده‌بێته خه‌مبارى
ئاه و گریه و زارى .. ده‌شێوێ شه‌وگارى
من چیبكه‌م قه‌ده‌ره .. له توانام به‌ده‌ره
ناگۆڕێ تا سه‌ره .. جا ئیتر تۆش وه‌ره
عيشقى تۆ لێى داوم .. من بۆ تۆ ڕووخاوم
شێتى تۆم تا ماوم .. بێچاره و داماوم
هه‌رگیز نه‌مزانى .. عشقت نووسراوه
له نه‌وچه‌وانى .. من مۆر كراوه
دوعاى ناشادى .. له من خوێنراوه
له ته‌ختى قه‌ده‌ر .. بۆم هه‌ڵواسراوه
ده‌ستى جادووگه‌ر .. بۆ من براوه
تا هه‌یه شادى .. لێى دوور خراوه