بەهجەت یحیا – شەکرە بەفرە
ئاوازو ووتنی: بەهجەت یەحیا
هۆنراوەی: بەرزان هەستیار
موزیك: بەختیار حەمە کەریم
ئەم ئاوازە ساڵی ١٩٨٥ دانراوە و ساڵی ١٩٨٧ بڵاوکراوەتەوە ، بۆ دوهەمین جار ساڵی ٢٠١٣ تۆمارکراوە و بڵاوکراوەتەوە ،
شەکرە بەفرە، بەسـەر سەرما ئارام ئارام، دێتە خوارێ
گەرچــی گیانی داپۆشــیوم، وەکــو داری بن بــنارێ
هەڵـوەدام تاکو بەیانی، چــاولێـک نەنێ، هــەر بـــبارێ
لـەژێـر باڵی ئــەو بــەفـرەدا، بـێ پەروا هەر دێم و ئەڕۆم
فریشـتەیەک دەســـتم ئەگــرێ بم باتەوە لانەکەی خـۆم
ئەو نازانێ چەند حەزئەکەم ئاهی دڵ، بەو بەفـرە بـشۆم
* * * * * * * * * * * * * * *
ئەمـشـەو لە سـای کــزە بادا، با هەر ســەرما بم تەزێنێ!
با ئەو بــەفرە وەک شـــۆڕەبی هەمـــوو گیانم بـلەرزێنــێ
سبەی بێتە ئاو و دیسان لێوی کانی ببزوێنێ هەر ببارێ !
التعليقات مغلقة.