تۆفیق عەلی – خان باجی
خان باجی
ووتنی: تۆفیق عەلی
خان باجی وەی وەی
گوڵ باجی مەرۆ جوان باخی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵ باجی
چاو ت رەشە بە خومارەوە خان باخی
مەمکت سێوە بە دارەوە جوان باجی
خودا داویە مەیشارەوە گوڵ باخی
خان باجی وەی وەی
گوڵ باجی مەرۆ جوان باخی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵ باجی
لە سینەی سینەی سەتێکا گوڵ باخی
هەر ماچێکت تەوافێکە جوان باجی
خان باجی وەی وەی
گوڵ باجی مەرۆ جوان باخی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵ باجی
خەبەر بەرن بۆ خزمانم جوان باجی
ئاگرێك بەربۆتە خەرمانم گوڵ باخی
جا چی بکەم ماڵی وێرانم جوان باجی
خان باجی ئەی وەی
گوڵ باجی مەرۆ جوان باخی
هانێ خەنجەر گەر دەمکوژی گوڵ باجی
التعليقات مغلقة.