Muhamed Abdul – Dlm Dagri

Muhamed Abdul

محەمەد عەبدول – دڵم دەگری

دڵم دەگری
وتنی: محەممەد عەبدول

هۆنراوەی: ئەفشین

 
دڵم دەگری، دڵم دەگری
لەبەر ساتی تەنیایی
دڵم دەگری، دڵم دەگری
لەبەر جەفا و بێ وەفایی
خۆشەویستم، ئێستاش دیسان
وەکو جاران دێیتە خەونم
کاتێک بەپێکەنینەوە
کاتێک بە دڵی خەمینەوە
ئازیزەکەم، چاک دەزانم
ئەتۆش دڵت بێ قەرارە
هەموو شەوێک خەم دایگرتووی
هەموو دڵت بریندارە
 
دڵم دەگری، دڵم دەگری
لەبەر ساتی تەنیایی
 
ئێستاش دیسان وەکو جاران
دڵی تەنگم دەلاوێنم
بە یادی تۆ هەموو شەوێ
کۆشکی ئیشقم دەڕازێنم
ئێستاش دیسان وێنەکانت
هەموو شەوێ لەبەر چاومن
فرمێسکەکانم وەکو باران
لە چاوانم هەر دەبارن
بەڵام تخوا دوای ئەوینم
نامەکانم مەسووتێنە
حاڵی دڵم لەبیر مەکە
کۆشکی ئیشقم مەڕووخێنە

 

Print Friendly, PDF & Email