Ibrahim Xayat – Jamal

Ibrahim Xayat

ابراهیم خەیات – جەمال

جەمال

هۆنراوەی: گۆران
وتنی: ابراهیم خەیات

تێبینی: ئەم گۆرانیە لە کتێبەکەی بەهەشت و یادگاری گۆرانی شاعیر بە ناوی “نیاز” وەیە. 

لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ!…

ئێستا ئەگەر بێت هیچ نەبێ لوتفی تۆ جارجار،
بملاوێنێ ئەی ژنی شۆخ، ئافرەتی نازدار
لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ!…

قوڵپی گەشی خوێنی جوانی دێتەوە لەشم
دیسان شەبەق ئەدا ئاسۆی ئاسمانی ڕەشم
لەو ڕۆژەوە دیومە سیحری زەردەخەنەی تۆ
دنیای دەروون مەلەکانی هاتوونەوە گۆ
سەرچاوەکەی عومری جوانیم هاتۆتەوە قوڵ
باغچەی ژینم پڕ بۆتەوە لە نەمامی گوڵ!..

 

 

Print Friendly, PDF & Email

التعليقات مغلقة.