پەیوەند جاف – نهێنی
نهێنی
وتنی: پەیوەند جاف
تێکست: شێرکۆ بێ کەس
میوزیك: هەڵکەوت زاهیر
مەقام : حجاز
ساڵ : ٢٠١٢
ئەی کچی جوان، ئەی کچی جوان
تۆ نە شاعیری و نە نەقاش!
من هەردوکیان..من هەردوکیان
وەلە کێ وا ئەزانێ
ئەوە چاوتە هەموو شەوێك
ئەو شیعرانەم بە دزیەوە ئەداتێ
کێش ئەزانێت
ئەوە پەنجەکانی تۆیە
ئەو وێنانەم بۆ ئەکێشێ
من ئێستاکە لەوە ئەترسم کە رۆژێك
چاوەکانت و پەنجەکانت
ئەم نهێنیە دەرئەخەن و
بە شەقام و بە گەڕەك و
دنیا بڵێ
لە راستیدا ئا ئەم پیاوە
نە شاعیریشەو نە نەقاش