Paywand Jaff – Che tr

Paywand Jaf

پەیوەند جاف – چیتر

چیتر
وتنی: پەیوەند جاف
تێکست: ئەحمەد محەمەد
میوزیك: هەڵکەوت زاهیر
مەقام : سێگا
ساڵ : ٢٠١٢

بەهارێك دانێ لە رێی ژیانم
مانگ بە بۆ بەرزی تاقی ئاسمانم
باران لە دڵما خۆش ناکاتەوە
دەبمخەرە ژێر چەترەکەتەوە
هەرکاتێك چوویتە کەناری دەریا
دڵۆپێك فرمێسك بکە بە بەریا
با رەنگی ئەویش وەك چاوت روون بێ
نهێنی دەریاش ئاشکراو روون بێ
من زۆر جار خەونی ئاڵۆزم دیوە
زۆر جاران بەخەم دڵم تەزیوە
بەڵام هیچ جارێك دڵم وەك ئێستا
وەك هەرمێی بەر با هەڵنەلەرزیوە

Print Friendly, PDF & Email