کانی – شـەقـام
شـەقـام
وتنی : کانی
ھۆنراوەی : شێرکۆ بێکەس
ئاواز و موزیك : کارزان مەحمود
ئەلبووم : شەقام
ساڵی دەرچوون : ٢٠١٠
بیرم ناچێت ئەو شەقامەی
ئێوارەیەك بانگیکردین
داوای پیاسەی ساتە
وەختێکی لێکردین
بیرم ناچێ لەوسەرەوە
کە تەنیا خۆم گەرامەوە
سەرنجم دا شەقام
ببوو بە هەردوکمان
لە شوێن چرپە چرۆ
سەری دەرهێنا
لەو جێیەشدا دەستم گرتیت
بینیم لاولاوێ بە باڵای فوارەدا
هەڵ ئەزنا لەو جێیەشدا ماچم کردیت
بینیم هەرچی دەم و لێوی
دڵدارانە بونەتە هەنگ
بۆ مژینی ئەو شانەیەی
کە ماچەکەی من و تۆی کرد
بە هەنگوینی ئەم جیهانە
بیرم ناچێ چۆن بیرم دەچێ